تـەنـافـی زولـفـت ئـاوێـزانـی بـاڵات
نـەمـانـی هــاونـەژادانـت خــەیــاڵـه
ڕووحـت بردم به قـەندی لێوەکـانت
دەزانـی کـورد به قـەنـد وێـرانەماڵه
قەباڵەی عاشقیم زۆر موعتەبەر بوو
چ قـەومـا چـاوم ئەمـڕۆ پێت بەتاڵه
له ئـاه و ئـەشـکی بێـچـاران بترسـه
له ئەستۆ مەگره چی دی ئەو وەباڵه
مەگـەر ترسـت نییه دەستـی زەمانه
وەڕێـت بێنێتەوه ئـەم ژیـنـه تـاڵـه؟
کوڕی شێران و زۆرزان بووم، له دەس تۆ
هـــەژارێــکــم، زمـــانــم لـــەنـگ و لـاڵــه
هه ژار
برچسبها: هه ژار خیامشعر مامۆستا هه ژار وبلاگ شعرکردی کورداشعار کردی